به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان، لە نووسراوێکدا کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناردووە، داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی 16-ی ئۆکتۆبەر دەکات و دەڵێت، چاو له هیچ كه‌سێك و تۆمه‌تبار و كه‌مته‌رخه‌مێک نه‌پۆشرێت و له كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكرێت.
له نووسراوەکەدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگرەکەی كردووه رایدەگەیێنێت '' به‌ڕیزان دوای ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌داخه‌وه له‌چه‌ندین لاوه پێش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون تۆمه‌تی خیانه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن كرا، هه‌رچه‌نده ده‌بوو له‌جیاتی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی پێش وه‌خت، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ئه‌وكات كه راسته‌وخۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بوون، ده‌بوایه لیژنه‌ی به‌دواداچوون و گه‌یشتن به راستی رووداوه‌كانیان له ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكبهێنایه، به‌ڵام به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌وه نه‌كرا".
لاهوور شێخ جەنگی هەروەها دەڵێت: "له‌ئێستادا كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌ژێر به‌رپرسیاریه‌تی ئێوه‌دایه داواتان لێده‌كه‌م بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان و به‌رچاوروونكردنی خه‌ڵكی كوردستان ، لیژنه‌یه‌كی ئاست باڵا بۆ به‌دواداچوون و گه‌یشتن به راستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له خورماتوو تا شنگال له 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دوایی و، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرا پێكبهێنرێت''.

"وێنەیێک لەو نووسراوەی کە ئاراستەی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی کراوە"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە