پەیامی کورد ... لە بڕیارێکدا قەدەغەی هاتن و چوون بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پەسەند دەکرێت
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی عیراق بڕیاری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رتاسه‌ری په‌سه‌ند كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه به نه‌وای راگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریداوه قه‌ده‌غه‌ی هاتن و چوونی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته جێبه‌جێ بكرێته‌وه.
وتیشی، بڕیاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مان دراوه، كه رۆژی شه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی موسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ ی ئایاره‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌ستپێده‌كات و سه‌رتاسه‌ری ووڵاته‌كه ده‌گڕێته‌وه.
بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه له رۆژانی رابردوودا ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له عیراق به تایبه‌تی له به‌غدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له به‌رزبوونه‌وه‌كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە