پەیامی کورد … ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە پەلاماردانی ماڵی مستەفا کازمی رادەگەیەندرێت
ئەمشەو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا،قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق وردەکاری ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە پەلاماردانی ماڵی مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراقی راگەیاند.
ئەعرەجی رایگەیاند: "راپۆرتی به‌رایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و راپۆرتی دیكه‌شمان ده‌بێت، لیژنه‌كه له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی باڵا و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند پێكهاتووه و رۆژی دووه‌می رووداوه‌كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه".
گوتیشی: "لیژنه‌كه گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كه هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بووه و دوو بۆمبیان خستووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و دووه‌میان نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، خاڵی ده‌ستپێكی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه ده‌ستنیشان كراوه و لیژنه‌كه تیمی لێكۆڵه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ره‌وانه كردووه و توانراوه هه‌ندێك شوێنپەنجە له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵبگیرێنه‌وه".
روونیشیکردەوە کە تیمەکە چوونەتە سه‌ربانی شوێنه‌كه و توانیویانه بۆمبی دووه‌م بدۆزنه‌وه کە نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، بەڵام ئەوەی جێگەی گومانە ئەوەیە کە ئەو تیمەی بۆمبە نەتەقیوەکەی سەربانی ماڵی مستەفا کازمییان هەڵگرتووەتەوە هیچ ترسێکیان نەبووە.
ئاماژەی بە ئەوەش دا: "به‌داخێكی زۆره‌وه تیمی ته‌قێنه‌ره‌وه ئه‌ركی خۆیان به شێوه‌یه‌كی دروست جێبه‌جێ نه‌كردووه و لیوا سه‌باح شبلی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بانگهێشتكراوه و پرسیاری لێكراوه، ئایا ئێوه جێپه‌نجه‌تان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، وتوویه‌تی به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ رۆژی دوایی هاتووه‌ته‌وه عه‌مید ئه‌كره‌می له به‌ڵگه‌ی تاوان له‌گه‌ڵ بووه و وتوویانه بۆمبه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و شوێنپەنجە هه‌ڵنه‌گیراوه، بۆیه لیژنه‌كه بڕیاری داوه هه‌ردوو مه‌فره‌زه‌ی چوونه‌ته ئه‌وێ ده‌ستگیر بكرێن، به‌و پێیه‌ی شوێنپەنجەیان هه‌ڵنه‌گرتووه، چونكه ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وان بووه، ئه‌و بابه‌ته له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه و كه‌س تۆمه‌تبار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه".
جەختیشکردەوە: "به‌ڵگه‌ی تاوان ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه و شوێنپەنجەی هه‌ڵگرتووه و كاریان له‌سه‌ر كراوه، لیژنه‌كه كه‌س تۆمه‌تبار ناكات و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه بگاته راستی و ئه‌و مادده‌یه‌ی به‌كارهێنراوه سیفۆڕ بووه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە