ئەگەری تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل و ئێران

ئەگەری تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل و ئێران

پەیامی کورد    ...   بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئامادەیی ئەرتەشی ووڵاتەکەی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی سنووردار لەگەڵ ئێران هەواڵی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە جارۆزەلیم پۆست ڕایگەیاند : ، بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل ، ژەنڕاڵ کووچاوی ڕایگەیاندووە : " ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەوڕووی ئێران ببێتەوە ، هەر بۆیە ئێمە بۆ ئەم جۆرە دۆخە ئامادەیی پێویستمان هەیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ژەنڕاڵ کووچاوی لە مەراسمێکدا بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی یەکێک لە فەرماندەکانی پێشووی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل دا ڕایگەیاند : ئیسرائیل لەمبارەوە زۆر بە ووریاییەوە ڕەفتار دەکات .

هەروەها جەختی کردووەتەوە کە باشتر بوو ئیسرائیل ناچار بە هەوڵی تاکلایەنە نەبوایە لەم بابەتەدا .

بەرپرسی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە هێزی قودس سەر بە سوپای پاسداران ، چەک و تەقەمەنی مووشەکی بۆ ناو خاکی عێراق گواستوەتەوە هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە ئیزن بەوە نادەین ئێران نە لە سووریا و نە لە عێراق جێگیر ببێت 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە