پەیامی کورد ... وادەی کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە فەرمی ڕاگەیندرا
لیژنه‌ی باڵای تەندرووستی و نیشتمانی عێراق ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، له ژێر چاودێری و رێنمایی ته‌ندرووستیدا، له ٢٣ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانیه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان دەستپێدەکەنەوە.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای تەندرووستی و نیشتمانی عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌دا بڕیاردراوه له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ژێر مه‌رج و رێنماییه ته‌ندرووستیه‌كان هه‌ڵبگیرێت و ته‌نها له‌كاتژمێر ٩:٠٠ خوله‌كی شه‌و تا ٧:٠٠ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌بێت، كاته‌كانی دیكه‌ش ئاسایی ده‌بێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا، مۆڵ و بازاڕه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنه‌ی باڵای تەندرووستی و نیشتمانی بڕیاریداوه له دوای ٢٣ی ته‌مووزی ٢٠٢٠ ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌روازه سنوورییه‌كانی مونزەڕیه، سه‌فوان و شیب به‌رووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێنه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری بۆ پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤیرووسى كۆرۆنا ده‌ستپێبكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە