نوێترین ئاماری جیهانی سەبارەت بە ڤیرووسی کۆرۆنا

نوێترین ئاماری جیهانی سەبارەت بە ڤیرووسی کۆرۆنا

پەیامی کورد     ...    نوێترین ئاماری جیهانی سەبارەت بە ڤیرووسی کۆرۆنا

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕایی ژمارەی رۆژانەی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨٣ هەزار تووشبووی نوێ تۆمارکراون و کۆی تووشبوان گەیشتە زیاتر لە ٢١ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار کەس.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای تووشبووانی کۆرۆنا تاوەکوو کاتژمێر (٨:٣٠) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە ٢١ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار و ٦٨٥ کەس، لەو ژمارەیەش ١٤ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٣٠٩ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧٦٣ هەزار  و ٣٦٧ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە. 

لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ٥ ملیۆن و ٤٧٦ هەزارو ٢٦٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٧١ هەزار و ٥٣٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو ملیۆن و ٨٧٥ هەزار و ١٤٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 358 هەزار و 843 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 338 هەزار و 825 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە