نووسینگەی عادل عەبدۆلمەهدی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

نووسینگەی عادل عەبدۆلمەهدی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   نووسینگه‌ی عادل عه‌بدۆلمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند : كاركردنی هێزه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامده‌بێت، بڕیاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیی جمووجۆڵه‌كانی داعش له‌ عیراق. 
نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "بڕیاردرا كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت كه‌ له‌ بواری ئاسمانیدا ئاسانكاری پێشكه‌شی هێزه‌كانی عیراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌پێی پێویستی هێزه‌كانی عیراق، كه‌ فه‌رمانده‌كانی ئۆپراسیۆنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دیاری ده‌كه‌ن، كاركردنیش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامده‌بێت تاوه‌كوو رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر شێوازی پێكه‌وه‌كاركردنی داهاتوو ده‌كرێت".
نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق بڕیاره‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامی جموجۆڵه‌كانی داعش له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای عیراق و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ماوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، پێش رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌نێوان هێزه‌كانی عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
نووسراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدۆلمه‌هدی له‌كاتێكدایه‌، له‌ سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می 2020، په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێكدا كه‌ حكومه‌ت پابه‌ندده‌كات به‌ كاركردن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ بوونی هه‌ر هێزێكی بیانی له‌نێو خاكی عیراقدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە