ئانتۆنی بلینکێن : ئەمریکا کۆنتڕۆڵی گەورەی بەسەر ئەو پارانەی ئێراندا دەبێت، کە ڕەنگە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد بکرێن

ئانتۆنی بلینکێن : ئەمریکا کۆنتڕۆڵی گەورەی بەسەر ئەو پارانەی ئێراندا دەبێت، کە ڕەنگە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد بکرێن
پەیامی کورد   ...  ئانتۆنی بلینکێن : ئەمریکا کۆنتڕۆڵی گەورەی بەسەر ئەو پارانەی ئێراندا دەبێت، کە ڕەنگە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد بکرێن

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێبازی گشتی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئەو ئەمریکییانەی لەوێ دەستبەسەرکراون، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە.
ئەنتۆنی بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :  لەگەڵ بنەماڵەی هەندێک لە دەستبەسەرکراوانی ئەمریکی قسەی کردوە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بۆ دەستبەسەری ماڵەوە لە ئێران گواستراونەتەوە، ووتیشی، "رێبازی واشینتۆن بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ستراتیژی "رێگریکردن، فشار و دیپلۆماسی"،

باسی لەوەش کردوە، ئەمریکا کۆنتڕۆڵی گەورەی بەسەر ئەو پارانەی ئێران دا دەبێت، کە ڕەنگە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد بکرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە