کاردانەوەی خەزعەلی بە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حزبۆڵلا و هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی

کاردانەوەی خەزعەلی بە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حزبۆڵلا و هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی

پەیامی کورد     ...    کاردانەوەی خەزعەلی بە دەست بەسەر کردنی ئەندامانی حزبۆڵلا و هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی

ڕابەری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پەیوەندیدار بە هێرش بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن هیزەکانی دژە تێرۆری عیراقی و هیزەکانی ئەمریکاوە کاردانەوەی نیشاندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک شیخ قیس خەزعەلی لە چەند دێڕێکدا هێرش بۆ سەر مەقەڕڕی حەشدی شەعبی بە ڕووداوێکی مەترسیدار وەسف کرد .

ئەو هەروەها ووتی : هێرش بۆ سەر مەقەڕڕی حەشدی شەعبی کە شەوی پێبجشەممە ڕوویدا ، ڕووداوێکی مەترسیدارە ، بەرپرسی شاندی حەشدی شەعبی دەبوایە ئەم بابەتەی چارەسەر بکردبایە .

خەزعەلی ووتی : هەموو ئۆپراسیۆنی بۆمباران کردن کە ڕوویدا بنکەکانی هیزەکانی ئەمریکا و باڵیۆزخانەکانی ئەوانی کردووەتە ئامانج . ڕاوەستان و بەهێز بوون لە بەرامبەر داگیرکاران مافێکی مەشرووع ە کە هەموو یاساکانی تەزمین دەکەن .

هەروەها ووتی : پاشماوەکانی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە تایبەتی لە دوای دەرکردنی یاسای پەرلەمان دەربارەی دەرکردنی ئەوان لە ووڵاتدا ، داگیرکاری هەژمار دەکرێت 

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕگەی یاسایی هیچ حۆکمێکی دەست بەسەرکردنی دەرحەق ئەندامانی حەشدی شەعبی دا دەرنەکردووە ، ووتی : خودی سەرۆکوەزیران ئەم فەرمانەی دەرکردووە .

ئەو ووتی سەرەڕای ئەوەی کە هیچ یەک لە سەرۆکوەزیرەکانی پێشوو هێزەکانی بەرخۆدانیان نەکردووەتە ئامانج و تەنیا کازمی بۆ بە ئامانج گرتنی حەشدی شەعبی هەوڵیداوە ، ووتی : بە کازمی ڕادەسپیرین کە لە دژی منداڵانی حەشدی شەعبی ڕانەوەستێت چوونکە ئەوان نوێنەرانی خەڵکن 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە