کانزاکانی ئێران تاڵان دەکرێن

کانزاکانی ئێران تاڵان دەکرێن

پەیامی کورد   ...    کانزاکانی ئێران تاڵان دەکرێن .

لە کانزاکانی ئێران، گەندەڵی دارایی و ماڵی ، هەڵاواردن و تاڵان بە ڕادەیەک زیادە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ناتوانن بیشارنەوە.

''حسێن مۆدەڕیس خیابانی''، وەزیری کانزا و پیشە و بازرگانی ڕێژیمی ئێران، دانی بەوەدا ناوە کە لە کانزاکانی ئێران بە ڕادەیەکی بەرچاو تاڵان و گەندەڵی دەکرێت و باس لەوەش دەکات کە زۆربەی ئەو کارانە لە ناکارامەیی و بێتوانایی بەڕێوبەران و بەرپرسانەوە سەرچاوە دەگرێت.

ئێران ووڵاتێکی دەوڵەمەندە لە بواری سامانە سرووشتی و کانزاکانەوە و ساڵانە بە سەدان میلیارد دۆلار داهاتی هەیە، بەڵام دەسەڵاتی پاوانخواز و گەندەڵی ڕێژیمی ئیران بەردەوام خەریکی تاڵان و گەندەڵییە و هیچ خێرێکی بۆ خەڵکی ووڵاتەکەی نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە