پەیامی کورد ... چوارەمین کەشتی نەوتی ئێران گەیشتە ڤەنزۆئێللا
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی داگرتنی كه‌شتی نه‌وتی یه‌كه‌م و دوه‌م، هێزه‌كانی ده‌ریایی ڤه‌نزۆئێللا رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مڕۆش چواره‌م كه‌شتی ئێران گه‌یشتوه‌ته ڤه‌نزۆئێللا.
له‌راگه‌ێندراوێكدا، هێزی ده‌ریایی ڤه‌نزۆئێللا رایگه‌یاند، كه‌شتیه‌كی دیكه‌ی نه‌وتی "فاكسۆن"ی ئێران گه‌یشتوه‌ته ڤه‌نزۆئێللا ، ئه‌وه‌ش چواره‌م كه‌شتی نه‌وتی ئه‌و ووڵاته‌یه، له‌كۆی پێنج كه‌شتی نه‌وتی ئه‌و ووڵاته بۆ ڤه‌نزوێلا".
ڤه‌نزۆئێللا تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه له به‌تاڵكردنی كه‌شتیه‌كانی یه‌كه‌م و دوه‌م كه له‌ئێرانه‌وه ره‌وانه كرابون.
هێزی ده‌ریایی ڤه‌نزوێلا وێنه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی ئێرانی له‌به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، كه‌شتیه‌كه گه‌یشتوه‌ته ئاوی هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به‌ڤه‌نزۆئێللا.
پێشتر نیكۆلاس مادورۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاندبو، له چه‌ند رۆژی داهاتودا پلانی دابه‌شكردنی نه‌وتی سووته‌مه‌نییه‌كان له وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، له‌ئێستاشدا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ره‌وشی ئاسایی، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نیان بۆ دابینكراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو، پێگه‌ی فه‌رمی تانكه‌ر تراكه‌رز، بۆ به‌دواداچوونی جمووجۆڵی بازرگانی كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كان له راپۆرتێكیدا ووتی، "پێنج كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئێرانی به‌نزین و گازوایلیان بۆ ڤه‌نزوئێلا گواستوه‌ته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە