پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا .
قاسم الاعرەجی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێراق ، ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ " ستێفان هیکی " باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا دیدار و چاوپێکەوتنی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی میدیایی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێراق ، لەم دانیشتنەدا لە پەیوەندی لەگەڵ پەیوەندییەکانی عێراق و بەریتانیا ، دۆخی ئێستا ، پێداچوونەوەی هاوکارییەکانی هاوبەشی نێوان دوو ووڵات لە بوارەکانی ئەمنییەتی ، بەرەنگاربوونەوە لەگەل تێرۆریست ، نەخۆشی گشتگیری کۆرۆنا و گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوون و باوەڕەکان بە مەبەستی زیادبوونی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان باس و ووتووێژیان ئەنجامدا .
الاعرەجی لەم دیدارەدا جەختی کردەوە : دەوڵەتی عێراق پیداگرە هەنگاوەکانی خۆی لە بواری سەقامگیری ، پاراستنی ئەمنییەت و چاکسازی نەهادگەلی دەوڵەتی بە شێوەیەک کە هاماهەنگ بێت لەگەڵ ئارمانەکانی هاووڵاتیانی عێراقی ، بخاتە واری جێبەجێ کردنەوە .
باڵیۆزی بەریتانیا ش بە نۆبەی خۆی هیوای خۆی ڕاگەیاند کە پەیوەندییەکانی بەریتانیا و عێراق بینەری بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو ووڵات بێت . ئەو هەروەها لە سەر پالپشتی هەمە لایەنەی بەریتانیا لە عێراق لە هەموو بوارەکانەوە جەختی کردەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە