پەیامی کورد … کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ چەکداری حوسی لە یەمەن
ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعودیە رایگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشدا لە ٢٤کاتژمێرى رابردوودا،٢١٥ چەکدارى حوسى کوژراون.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعودیە بڵاوی کردەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی کە پشتیوانی لە حکومەتی شەرعی یەمەن دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٣٥ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان بۆسەر حووسییەکان لە پارێزگای مەئریب و سێ هێرشی دیکەیان کردووەتە سەر ئەو میلیشیایە لە کەناراوەکانی خۆرئاوای یەمەن.
بەپێى راگەیەنراوەکە، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا زیاتر لە ٢٠٠چەکدارى حوسى کوژراون و لە کەناراوەکانی خۆرئاواش ١٥ چەکدار کوژراون، ئەوە جگە لە تێکشکاندنى ٢٣ ئۆتۆمبێلى میلیشیاکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە