پەیامی کورد … ڕووسیا کوژرانی ٢٠٠ چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریای ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانکردنی چەند پێگەیەکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، کە بە “تیرۆريستان” ناوی بردوون، ٢٠٠ ئەندامی ئةو هێزانة کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاريی ورد لەسەر جوڵەی هێزەکانی دژەحکومەت لە نزیک پالمێرا و باکوری ڕۆژئاوای سوریا، بۆردومانی پێگەی ئەو هێزانە کراوە و ڕێگەیان لێگیراوە لە نانەوەی پشێوی لة سوریا”.
بەوتەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، هۆکاری ئەو هێرشانە ئەوە بووە، کە هێزەکانی دژەحکومەت ویستویانە بە پيلانێک بەربەست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتيی سوریا دروستبکەن.
ڕوسیا ئاشکرایکردووە، لە هێرشەکاندا ٢٤ ئۆتۆمبیل و سەدان کیلۆگرام مادەی تەقینەوە لەناوبراون و ٢٠٠ ئەندامی ئەو هێزانە کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە