پەیامی کورد... واشنتۆن بانکە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە 6 ملیار دۆلار حەواڵەی ئێران بکەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بانکە نێودەوڵەتییەکانی ئاگادار کردەوە، لەوەی شەش ملیار دۆلار لە ڕێگای قەتەرەوە حەواڵەی ئێران بکەن کە پێشتر بەھۆی سزاکانی واشنتۆنەوە بۆ سەر تاران کە لە کۆریای باشوور بلۆککراون.
ئاژانسی ھەواڵیی بلۆمبێرگ کۆپییەکی لەو ئاگادارکرانەوەی کە لە وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا بەدەستی گەیشتووە بڵاوکردەوەو و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەنتۆنی بلینکن ئەوەی بۆ کۆنگرێس دووپات کردووەتەوە، ئەو شەش ملیار دۆلارە لە ھەژمارە بانکییەکان لە قەتەردا، دەمێننەوە و تەنھا ڕێگا بە ئێران دەدرێت بۆ بازرگانی مرۆیی خەرجی بکات.
پێشتر ئەمریکا لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ ئێران، ڕێگای دا شەش ملیار دۆلار لە داھاتە نەوتییەکانی ئێران کە لە دەرەوە بلۆککراون حەواڵەی تاران بکرێت.
ئەو ئاگادارییەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ڕێگە بە بانکەکانی ئەڵمانیا، ئێرلاند، قەتەر، کۆریای باشوور و سویسرا دەدات کە شەش ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوورەوە حەواڵەی تاران بکەن.
ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاندبوو کە پێشبینی دەکەن، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ ئەمریکا، شەش ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی لە کۆریای باشوور، حەواڵەی تاران بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە