پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: جەنگی ئۆکراینا درێژەدەکێشێت و سەرەتای کۆتایی پووتینە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەکەی پێی وایە جەنگ لە ئۆکراینا درێژە بکێشێت و دەشڵێت، لەندەن تاوتوێی چۆنیەتیی هاوکاریکردنی ئاوارەبوونی ئۆکراینا دەکات.
لەم بارەیەوە لیز ترۆس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری دایە ڕووسیا بۆ زیادنەکردنی بارگرژییەکان و ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە دەبێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ڤلادیمیر پووتین.
ناوبراو وتویەتیشی: بەریتانیا لەمیانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت پشتیوانیی سنووردارکردنی هەناردەی نەوتی ڕووسیا دەکات.
حکومەتی بەریتانیا دوێنێ شەممە گەیشتنی هێزە وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکانی بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕاگەیاند.
ڕۆژێک پێشتریش سڕکردنی سامانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
جێگای باسە بەرەبەیانی پێنجشەممەی ڕابردوو هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکرد و تا ئێستا درێژەی هەیە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان هەردوولا ڕوویان داوە و بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە