پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی چین دەكات
(ئەنتۆنی بلینكن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشتێكی فەرمی بۆ چین دەكات، ئەمەش ئەو گەشتەیە كە لە مانگی دوو دوای ئەوەی باڵۆنێكی سیخوڕی چینی گومانلێكراو بە ئاسمانی ئەمریكادا فڕی دواخرا، بەڵام چاوەڕوانیەكی كەم هەیە كە ئەم گەشتەی بلینكن بتوانێت پەیوەندییە ئاڵۆزەكانی نێوان هەردوو وڵات باش بكاتەوە.
بلینكن دەبێتە یەكەم گەورە بەرپرسی ئەمریكا لەوەتەی ساڵی (2018) ەوە سەردانی چین بكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەكاتێكدا لە پەكین دەبێت، وەزیری دەرەوە بلینكن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆماری گەلی چین (PRC) كۆدەبێتەوەو تیایدا باس لەگرنگی پاراستنی هێڵە كراوەكانی پەیوەندی دەكات بۆ بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو چین، هەروەها باس لە نیگەرانییە دوولایەنەكان، بابەتە جیهانی و ناوچەییەكان و ئەگەری هاوكارییەكان لەسەر ئاستەنگە هاوبەشەكان دەكات.
لە تویتێكدا بلینكن وتی: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین قین گانگ باسیان لە هەوڵە بەردەوامەكان بۆ هێشتنەوەی كەناڵەكانی پەیوەندی و پرسە دوولایەنی و جیهانییەكان كردووە.
بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ڕایانگەیاندووە، ئەو بابەتانەی كە لە كۆبوونەوەكانی بلینكن لە (18 – 19/6) لە پەكین لە كارنامەی سەرەكیدا بوون، بریتین لە ئاسایشی ناوچەكە، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، گۆڕانی كەشوهەوا، سەقامگیری ئابووری گەورەی جیهانی، ئەمریكییەكان كە بە هەڵە لە چین دەستگیركراون، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان خەڵكی ئەمریكاو چین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە