پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا .
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئەوانەی کە بەرژەوەندییەکانی ناتانیاهوو بۆیان گرینگترە لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەیانە ، دەیانەوێت ئەمریکا بکەوێتە زەلکاوەوە . ترامپ تا کارەساتێکی تر بۆ ئەمریکا نەخولقاوە، دەبێ ڕاستییەکان هەست پێبکات !!!.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک لە لاپەڕەی توویتەردا ڕایگەیاند: ئەوانەی کە بەرژەوەندییەکانی ناتانیاهوو بۆیان گرینگترە لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەیان و بەدوای پیلانی ناولێنانی سوپای پاسدارانی ئیسلامی بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانین، باش لە پاشهاتەکانی ئەم سیاسەتە ئاگادارن.
ڕاشیگەیاند: لە ڕاستیدا ئەوان دەیانەوێت ئەمریکا بخەنە زەلکاوەوە. ترامپ دەبێ تا کارەساتێکی تر نەخولقاوە بۆ ئەمریکا، هەست بەم ڕاستیە بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە