وەزارەتی بەرگری عێراق ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە ھێزەکانیان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری سووریا بۆردومان نەکراون و ڕوونی کردەوە، ئەو ھێزەی کە بۆردومان کراوە سەربە حکوومەتی عێراق نییە.

ئەم ڕوونکردنەوەی وەزارەتی بەرگری عێراق دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دووشەممە " حەشدی شەعبی " ڕایگەیاندبوو چەکدارەکانیان لە نزیک شاری " ئەلبوکەمال " سنووری نێوان سووریا و عێراق لە لایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکاوە بۆردومان کراون.

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە عێراقییەکان لەوانەش " حەشدی شەعبی " لەسەر سنووری سووریا بۆردومان نەکراون، بەڵکو ئەو ھێزەی کە بۆردومان کراوە لە نزیک سنووری عێراق جێگیرکرابوون، ھیچ پەیوەندییان بە ھێزە عێراقییەکانەوە نییە.

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاشیگەیاندووە کە ووڵاتەکەی ھەماھەنگی لەگەڵ ھیچ ھێزێک لەناو خاکی سووریادا نییە.

هەر بە پێی ئەم ڕوونکردنەوەیە ، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، بە شێوەیەکی فەرمی ڕەتیکردووەتەوە کە ھیچ گورزێکی ئاسمانی یان مووشەکییەکیان ئاراستەی ناوچە سنوورییەکان کردبێت.

پێشتر گەورە بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئەو ھێرشە ئاسمانییەی کە کرابووە سەر ناوچەیەکی نزیک ئەلبوکەمال لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە