پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لە هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكە بۆ سەر سەربازانی توركیا لەناو خاكی هەرێم، دوو سەرباز كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربوە.
لە راگەێندراوێكدا وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، دوێنێ پێنج شەممە، لە میانەی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ، گەریلاكانی پەكەكە هێرشی مووشەكییان بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەێندراوەكە، لەو هێرشە مووشەكییەدا دو سەبازی سوپای توركیا كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربوە.
سێ مانگ بەر لە ئێستا و لە ١٦ی حوزەیراندا، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بەناوی چنگی پڵنگ بۆ ناو خاكی هەرێمی دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان " پەكەكە " دەستپێكرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە