ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ پۆڵەندا و بۆلغاریا ڕاگرت

ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ پۆڵەندا و بۆلغاریا ڕاگرت
پەیامی کورد    ...   ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ پۆڵەندا و بۆلغاریا ڕاگرت

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تایمز، کۆمپانیای گاز پڕۆمی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ هەناردە کردنی گاز بۆ پۆڵەندا و بۆلغاریا ڕاگرتووە، لەبەر ئەوە ئەم ووڵاتانە ئامادە نەبوون گازەکە بە ڕووبڵ بکڕنەوە.

مۆسکۆ بە ورشۆ و سۆفیەی ڕایگەیاند کە چیتر بە هیچ شێوەیەک گاز بۆ ئەم دوو شوێنە ناڕوات، مادام کە ئامادە نین گازەکە بە ڕووبڵ بکڕن.

پۆڵەندا و بۆلغاریا یەکەمین ووڵاتن کە مۆسکۆ بڕیاڕێکی بەشێوەیەی لەبارەیان ڕاگەیاندووە، دیار نییە ئەو ووڵاتانە کە بەتەمان گاز بە دۆلار بکڕن ، چارەنووسیان وەکوو ورشۆ و سوفیە لێ دێت یاخود نا؟

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە