منداڵێکی ١٤ ساڵانی کوردستانی باشوور لە سنوورەکانی بێلاڕووسیا و پۆڵەندا لە سەرما گیانی لە دەستدا

منداڵێکی ١٤ ساڵانی کوردستانی باشوور لە سنوورەکانی بێلاڕووسیا و پۆڵەندا لە سەرما گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد      ...    منداڵێکی ١٤ ساڵانی کوردستانی باشوور لە سنوورەکانی بێلاڕووسیا و پۆڵەندا لە سەرما گیانی لە دەستدا

کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە سنوورەکانی نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانی لە دەستدا کە تەمەنی ١٤ ساڵە، میدیاکانیش باس لەوە دەکەن ئەو کۆچبەرە کوردە بەھۆی سەرماوە ڕەقبووەتەوە.

بە پێی ئامارەکان، تا ئێستا ٤ کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان ئەو دوو ووڵاتە گیانیان لە دەستداوە و کۆچبەرێکیش بێ سەر و شوێنە.

ئێستا ھەزاران کۆچبەر کە لە ناویاندا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کورد ھەیە لە سنوورەکانی نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە و ئەمڕۆش دەیان کۆچبەری تری کورد گەیشتوونەتە ئەو سنورە.

بەردەوامی مانەوەی ئەو کۆچبەرانە لەو ناوچەیە لە کاتێکدایە، کۆچبەران خواردن و خواردنەوەکی کەمیان لایە و کەش و ھەواش زۆر ساردە و شەوانیش پلەکانی گەرما دەچێتە خوار سفر پلەی سیلیزی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە