ئۆپراسیۆنی " پەنجەی بەبر " لە کوردستانی باشوور

ئۆپراسیۆنی " پەنجەی بەبر " لە کوردستانی باشوور

پەیامی کورد     ...    ئۆپراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا بە ناوی " پەنجەی بەبر " لە کوردستانی باشوور دەستی پێکرد 

وەزارەتی بەرگری تورکیا هەوالی لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەوینی هیزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان لە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سکای نیووزی عەرەبی وەزارەتی بەرگری تورکیا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر هەوالی لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەوینی هیزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان لە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " بە ناوی " پەنجەی بەبر " ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پەیامە توینەرییەکەی خۆیدا نووسی : بۆ لە کار خستنی ئەندامانی حزبی کرێکارانی کوردستان و هەروەها باقی ئەو کەسانەی کە ئەمنییەتی نەتەوەیی و سنوورەکانی ئێمە دەخەنە مترسییەوە ، ئۆپراسیۆنی پەنجەی بەبر دەستی پێکرد .

ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها لە ئامادەبوونی هێزەکانی تەکاوەری ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی هەفتانین هەواڵیدا و جەختی کردەوە کە ئەوان بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاتوونەتە ئەم ناوچەیە لە پاریزگای سنووری دهۆک .

لە هەمان کاتدا ، سەرچاوەکانی کوردستانی باشوور یش هاتنی هێزەکانی تورکیایان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پشتڕاست کردووەتەوە و لە هێرشی تووندی تۆپخانەکانی ئەم ووڵاتە بۆ سەر هەندێک لە گوندەکانی ئەم ناوچەیە لە هەرێمی کوردستان هەواڵیان دا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە