پەیامی کورد ... ڕووسیاش هاوپشت و پشتیوانی ڕێکەوتنەکەی ڕیازە و ڕایگەیاند : ئەم ڕێکەوتنە هەنگاوێکی گرینگە لە ڕاستای گەیشتن بە یەکیتی کۆمەڵگای یەمەن .
کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ پێشوازی کرد لە واژووی سەنەدی ڕێکەوتنی نێوان دەوڵەتی یاسایی یەمەن و شەورای ئینتیقالی باشووری ئەم ووڵاتە لە ڕیاز پایتەختی سەعوودییە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جگە لە پێشوازی لە سەنەدی ڕێکەوتنی نێوان ڕیاز دەربارەی یەمەن ئەم کارەی بە هەنگاوێکی گرینگ لە ڕاستای دەستەبەرکردنی یەکیتی کۆمەڵگای یەمەنی و نموونەیەکی پۆزێتیڤ بۆ گەیشتن بە ڕێگە چارەی ناوەندی ، گرینگ و جێگای قەبووڵ لە دۆخی ئێستادایە کە یەمەن لەگەڵی بەرەوڕووە ، هەژمار کرد .
ئەم بەیاننامەیە بە شێوەی تایبەت ئاماژە بە ڕۆڵی نێوەندگیری سەعوودییە ، ئیمارات و هەروەها بەشدارییەکانی هاوبەشی گەورەی ئەوان بۆ گەیشتن بەم ڕێکەوتننامەیە یە کە بەرپرسیاریەتی بەدواداچوون بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنی بەرچاو لە ئەنجامدانی کارای ئەم ڕێکەوتننامەیان لە سەر شانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە