پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند "ئەگەر ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سزا بەسەر ووڵاتەكەیدا بسەپێنێت، ئەوانیش بە هەمان شێوە ووڵامیان دەبێت".
مەولوود چاووش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا و لە ووڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەرەكانی سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا رایگەیاند "ئەگەر ویلایەتە یەكگرتوەكان هەر هەڵوێستێكی نەرێنی بەرامبەر ئێمە بنوێنن، ئێمەش بە هەمان شێوە ووڵام دەدەینەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئانکارا لەبارەی كڕینی سیستەمی بەرگری S-400 پێداگرە و بە چاوپۆشیكردن لە دەرەنجامەكانی، یەك هەنگاو لەو بڕیارە ناكشێتەوە".
ئەو وتانەی چاووش ئۆغلو لەكاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێكە، بە هۆی رێككەوتنی كڕینی سیستمی بەرگری S-400ی ڕووسی لایەن توركیاوە، ناكۆكییەكی ئاشكرا لەنێوان واشینتۆن و ئانکارا هەیە.
لە
بەو هۆیەوە، لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركردوە و بەپێی زانیارییەکانی ئابووریناسان لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا لیرە نزمترین ئاستی بەخۆوە بینیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە