بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە دەستمان گەیشتووە ، مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵۆ ووتی : ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا لە سەر دەرکردنی هێزەکانی پاراستنی گەلی کورد لە ناوچەی مینبجی سووریادا نەگەینە ڕێککەوتن ، ئەوە کوردەکان لە سنوورەکانی سووریا دەر دەکەین .
هەروەها : ئەگەر نەگەینە ئەم ڕێککەوتنە ، تەنیا یەک ڕێگا لە بەر دەست دەمێنێ بۆ دەر کردنی تێرۆریستان
هەروەها چاووش ئۆغلۆ ووتی کە تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە و دۆناڵد ترامپی سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلێفۆنی پێکەوە ئەنجام دەدەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا : هەروەها ووتی ئەنقەرە هەر شوێنێک کە پەکەکەی لێ بێت هێرشی دەکاتە سەر .
هەروەها لە بەردەوامی قسەکانی ووتی : ئێمە لەگەڵ رێکس تەیلێرسن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بە لە یەک تێگەیشتنێک سەبارەت بە نەخشە ڕێگایەک کە لە سەر دەستپێکردنی هاوکارییە لەگەڵ پلەباڵاکانی مەحەللی لە مێنبج و هەروەها بەڕێکەوتن بەرەو شارەکانی دیکە لە ڕۆژئاوای فۆراتە کە دەستمان کەوتبوو .
چاووش ئۆغلۆ دوێنێ ئاماژەی بەوە کرد کە ووڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لەسەر گۆڕانکارییەکانی مێنبج لە سووریا گەیشتوونەتە تەفاهۆم و ئەمە بە مانای ڕێککەوتن نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە