لە واشینتۆن لە یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: پەیوەندیەكانی توركیا و هەرێم ئاسایی دەكەینەوە.
بەپێی زانیاری دەزگا جیهانییەكان، ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكەی ناتۆ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا بوە لە دەریای ڕەش، کە تیایدا وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ رێككەوتوون لەسەر ئەوەی چاودێری زیاتری سنوورە ئاوییەكانی نێوان جۆرجیا و ئۆكرانیا بكرێت و رێوشوێنی پێویست بۆ هەڕەشەكانی ڕووسیا لەو سنوورانە بگیرێتەبەر.
هەر دوای كۆبونەوەكەی ناتۆ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا پرسەكانی تایبەت بە كۆبونەوەكەی ناتۆی بۆ رۆژنامەنوسان خستەڕوو.
لە ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان دەربارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و توركیا، ئۆغلۆ ووتی:" ئێمە ئامۆژگاری كوردەكانمان كرد كە ریفراندۆم ئەنجام نەدەن، ئێستا ئەوانیش تێگەیشتوون كە گشتپرسییەكە كاری پێ ناكرێت، ئێستا كوردەكان پەیوەندیەكانیان لەگەڵ بەغداد ئاسایی دەكەنەوە، ئێمەش پاڵپشتی ئەو كارە دەكەین".
وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاندوە،"توركیا پەیوەندیەكانی لەگەڵ هەرێم ئاسایی دەكاتەوە و هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كوردانی عێراق و سووریا نیە، بەڵكوو كێشەی توركیا لەگەڵ پەكەكەیە، بۆیە بەشێوەیەكی سەرەكی پشتگیری لە كوردەكانی عێراق دەكەین".
هەروەها چاووش ئۆغلۆ ڕایگەیاندووە : پێشتر بەهۆی دانیشتنی دادگای تایبەت بە قەشە برەنسنەوە نەمتوانی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەم و راستەوخۆ لە بەغدادوە گەڕامەوە بۆ توركیا، ئەمجارە سەردانی هەولێر دەكەم و لەوانە بچمە سلێمانی و كەركوك و نەجەف و بەسرە و ئەگەر گونجاو بێت دەچمە شاری موسڵ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە