پەیامی کورد ... ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق : ناوەندێکی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکدەهێنین .
یەحیا ڕەسووڵ ووتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ، لە هاوکاری هاوبەشی نێوان دەوڵەت و هەرێمی کوردستان بۆ گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوونی هەواڵگری و بەدواداچوونی گرووپە تێرۆریستییەکان و بە تایبەتی داحش و پڕ کردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە هەندێک لە ذارەکان و پارێزگاکانی عێراق هەواڵیدا
بە پێی ڕاپۆرتێک یەحیا ڕەسووڵ ووتی : " دانیشتنەکان و ئەو ڕێکەوتننامەیەی لە نێوان فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەرقەراربووە کە جگە لە گۆڕینەوەی هەواڵگری و زانیاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ تێرۆریسم و هەڕەشەگەلی ئەمنییەتی جیاواز بە تایبەت بابەتی پەیوەندیدار بە کۆنترۆڵی سنوورەکان لەگەل هەندێک لە ووڵاتان بە مەبەستی پێشگرتن لە ڕەخنە کردنی ئەندامانی تێرۆریستی ، لە سەر باسی هاوکاری و هەماهەنگی لە بابەتی پەیوەندیدار بە ئۆپیاسیۆنی هاوبەش لە هەندێک لە ناوچەکان کە زانیاری لە بوونی پاشماوەی گرووپی تێرۆریستی داعش نیشان دەدات تەرکیز کراوە " .
ئەو هەروەها ووتی کە ئەم ڕێکەوتننامەیە بووەتە هۆی درووست بوونی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەش و دەزگای ئەمنییەتی هەرێمی کوردستان و بریتییە لە جێگیر کردنی ژمارەیەک لە ئەفسەران ی ئەرتەشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنییەتی لە هەندێک لە شارەکان ، جگە لە هەماهەنگی و گۆڕینەوەی هەواڵگری و زانیاری و بەدواداچوونی گرووپی تێرۆریستی داعس دەبێت
یەحیا ڕەسووڵ هەروەها ڕایگەیاند : " ئەو ناوچانەی کە هاوکارییە هاوبەشەکانی ئەنجام دەدرێت لە دیالا ، خانەقین ، کەرکووک و باقی ئەو ناوچانەی کە بینەری چالاکی گرووپگەلی تێرۆریستی داعش لەوێدا دەبینرێن دەست پێدەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە