پەیامی کورد ... ووتەبێژی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق ، نێوەندگیری هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگە ڕەت دەکاتەوە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رەتیدەكاتەوە لایەنێك بن لە گفتوگۆكانی نێوان هێزە فیدراڵییەكانی عیراق و پێشمەرگە، بەڵكوو تەنها رۆڵی چاودێر دەبینن لە پرۆسەكەدا.
كۆلۆنێل مایڵز كاگینز ووتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشتر گفتوگۆیان كردوە لەسەر هاوئاهەنگی ئەمنی و سەپاندنی ئاسایش لەناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەردوولاوە، بۆیە هاوپەیمانی یەکە لایەنێك نین لە گفوگۆكانی نێوان هەردوولا و تەنها ڕۆڵی چاودێر دەبینن.
دەشڵێت "رێكەوتن كراوە لەسەر دانانی چوار پێگەی كاری هاوبەش لە پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە، هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناوەندێكی راوێژكاری گەورەی لە بەغدا بۆنیادناوە بۆ هاوئاهەنگیكردن لەنێوان هەردوولا، كە لە رێگەیەوە پلان دادەنرێت و پشتگیری ئاسمانی دابین دەكرێت و زانیاریە هەواڵگریەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن، هەروەك لەچەند مانگی داهاتوودا پێگەیەكی ڕاوێژكاری هاوشێوە لە هەرێمی كوردستان درووستدەكرێت و راستەوخۆ پەیوەندی بە پێگەكەی بەغداوە دەبێت".
تائێستا فەرماندە باڵاكانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عیراق چوار كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و بەهێزكردنی هاوئاهەنگی ئەمنی بەئامانجی سنوورداركردنی مەترسییەكانی تیرۆر لەناوچە جێ ناكۆكەكاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە