وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە بەرنامەیەکدا میوانی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی دەبێت و ڕایگەیاند: هه‌وڵماندا بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه ڕێفراندۆم كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە بابەتەکانی ڕۆژه‌ڤ کرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی توركیا به‌ر له ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم له لایه‌ن هەرێمی کوردستانەوە، وه‌دیهاتوون و جه‌ختی كرده‌وه ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆشدارییه‌كانمان له‌وباره‌وه له‌جێگای خۆیدا بووه و ووتی “هه‌وڵماندا بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه ڕێفراندۆم كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه”.
رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان‌و شاری كه‌ركوك ئه‌نجامدراو زیاتر له%90ی هاوڵاتیان به‌به‌ڵێ ده‌نگیاندا.
دواتر‌و له‌كاردانه‌وه‌ی ریفراندۆمدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه زنجیره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنرا، وه‌ك داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ئێران‌و توركیا.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كانی ریفراندۆم، له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا له%50ی خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شاری كه‌ركوكه‌وه له‌ده‌ستدراو یه‌كێتی‌و پارتی پاشه‌كشه‌یان له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كرد‌و له‌لایه‌ن سوپای عێراق‌و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا.
هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی له‌وه‌كرد توركیا هه‌ستیاریی خۆی به‌رامبه‌ر پاراستنی مافی توركمانه‌كان له عێراق نیشانداوه و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی توركمانه‌كان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها لە لایەکی دیکەشەوە مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی توركیا به‌ڵێنی داوه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ته‌رخانی بكات، ئه‌و كۆمپانیا توركییانه سوودمه‌ند ده‌بن كه پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە