پەیامی کورد... پوتین: هێزه‌كانی رووسیا ده‌توانن سیسته‌می پاتریۆت تێكبشكێنن
سه‌رۆكی رووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی رووسیا ده‌توانن سیسته‌مه‌كه تێكبشكێنن. ناوبراو ره‌خنه له رۆژئاواش ده‌گرێت و ده‌ڵێت، رۆژئاوا ده‌یه‌وێت رووسیا پارچه پارچه بكات.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پاتریۆته‌وه قسه‌یكرد و ئاشکرایکرد، سەد لە سەد متمانەیان بە هێزەکانیان هەیە بتوانن سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ئەمریکی تێکبشکێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رۆژئاوا بە درێژایی مێژوو سیاسەتی لە دژی رووسیا پەیڕەوکردووە و دەیەوێت وڵاتەکە پارچە پارچە بکەن، بەڵام ئامانجی هەمیشەیی مۆسکۆ یەکگرتنەوەی گەلی رووسیایە.
ئه‌وه‌ش كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، سیستەمی بەرگری پاتریۆت ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە پاراستنی ئاسمانی ئۆکرانیا لە هێرشە بەردەوامەکانی رووسا، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رەتیکردووەتەوە هەموو ئەو چەکانە بە ئۆکرانیا بدات کە کیێڤ داوای دەکات، لەوانەش مووشەکی دوورمەودا و تانکی ئابرامز.
جێی ئاماژه‌یه پێشتر، کۆشکی کرملن ئاماژەی بەوداوە، هەر چەکێکی وڵاتانی رۆژئاوا بێتە خاکی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانیانەوە دەکرێتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە