واده‌ی ناردنی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، لەلایەن لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە راگه‌یاندراو بەوتەی ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش، حكومه‌تی بەغدا له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌ناردنی ده‌كرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جه‌بار عه‌بادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاندووه، کە وردبینیكردن له لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌و بودجه‌ی پێویستیش بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده دابینكراوه‌و له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌ناردنی ده‌كرێت.
دەشڵێت، "حكومه‌تی عێراق داوای لهفراكسۆنه كوردستانییه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەران كردووه، لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداریان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بهگرهنتییهوه پاره‌ی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی بۆ بنێرن و به‌بێ كێشه به‌سه‌ر موچه‌خۆرانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته دابه‌شبكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی لەوەشکردووە، کە "حكومه‌تی عێراق دوودڵه له‌ناردنی پاره‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه هه‌ریه‌ك له‌فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تیانكردووەته‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دابه‌شبكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە