لە دێرەزوور هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا

لە دێرەزوور هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا

پەیامی کورد … لە دێرەزوور هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا

 

موشەکێک لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە دێرەزوور کەوتەخوارەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپەکانی سەربە ئێران لەپشت هێرشەکەوەن”.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی موشەکێک لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە دێرەزور، کە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای تێدایە، تەقینەوەیەک لە كێڵگەكە ڕوویداوە، هیچ زانیارییەکیش لەبارەی زیانە گیانییەکانی تەقینەوەکەوە نییە.

 

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری زۆرە گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لەپشت هێرشەکەوەبن.

 

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری دێرەزور، كە نزیكن لە كێڵگە نەوتییەكانەوە، ڕوبەڕووی چەند هێرشێک بوونەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

دوایین هێرشیش 7ی ئەم مانگە بوو، کە لە کێڵگەی نەوتی عومەر کرایە سەر پێگەیەکی ئەمریکا لەو ناوچەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە