پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتووکاڵی درووست دەکرێت
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مووڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە درووستکردنی ئەو کارگانە بکرێت و رۆتینیش لە دەستەی وبەەرھێنان زۆر کەم دەکرێتەوە.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "وەکو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی ڕۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە وورەکارییەکان رادەگەیەنین".
شوکری ووتیشی: "مۆڵەت دەدەینە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و، خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مووڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن".
دەشڵێ : "داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە