ڕۆژی چوارشەممە 13/6/2018 بە بەشداریی سەدان پێشمەرگە و ئەفسەر لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی دژ بە هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە ئەنجام درا
سەرۆک کۆماری عێراق دوای ئەم خۆپیشاندانە هەڵوێستی خۆی نیشاندا و ، ڕایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی دەنگی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان، سەرکەووتو نابێ و ھەڵناوەشێتەوە.
فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، لە وەڵامی پرسیارێکی ڕایگەیاند: ”ھەرچەندە باس لە ھەڵوەشاندنەوەی دەنگە تایبەتەکانی کوردستان دەکرێت، بەڵام ھەڵوەشاندنەوەی دەنگی ھێزی پێشمەرگە سەرکەوتوو نابێ و ھەڵناوەشێتەوە“.
سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوەشی خستە ڕوو، کە داواکارییان پێشکەش کردووە، بۆئەوەی دەنگی ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان، ھەڵنەوەشێتەوە.
.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە