لە سنووری هەولێرهەندێک مامۆستا بایکۆتیان کردووە

لە سنووری هەولێرهەندێک مامۆستا بایکۆتیان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، رایدەگەیەنێت لە سنووری هەولێر تاک و تەرا مامۆستا بایکۆتیان کردووە، ئەوانەش کاریگەریی هەندێ لایەنی سیاسییە.


بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، ئەوانیش لەگەڵ داواکردن و پێدانی مافەکانیانن، بەڵام هەندێ لایەن بۆ مەرامی سیاسی و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی بەغدا، خۆیان خزاندووەتە ناو خۆپیشاندانەکان و نیازی بەلاڕێدابردنی داواڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

دوای ئەوەی حکوومەت چاکسازییەکانی لە پاشەکەوتی مووچە راگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر فەرمانبەران و مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی بە گشتی، هەموو چالاکییەکان راگرتووە و گەڕاونەتەوە سەر دەوامی ئاسایی خۆیان.
بەڵام ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژە دەدات، کە لە سنووری هەولێر تاک و تەرا مامۆستا هەیە بایکۆتیان کردبێت، ئەویش لەژێر کاریگەریی هەندێ لایەنی سیاسی بووە، هەندێکیش وەک چاولێکەری و گوتیشی "تەنیا ناوەندی هەولێرە بایکۆتی تیا کراوە، ئەو قوتابخانانەش بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، بەڵام لە کۆی 11ی پەروەردەکەی چواردەور، هیچ قوتابخانەیەک بایکۆتی نەکردووە، لە 1ی 4یشەوە دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی دەبیتەوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە