پەیامی کورد ... ئەمریکا و کۆریای باشووری سەرەڕای هۆشدارییەکانی کۆریای باکووری ، ڕەزمایشی هاوبەشی خۆیان بەڕێوە دەبەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بڕیاروایە ، ئەمڕۆ دووشەممە ئەمریکا و کۆریای باشووری ڕاهێنانی سەربازی هاوبەشی خۆیان بەو شیوەیەی کە پێشتر ڕایانگەیاندووە و سەرەڕای هۆشدارەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکوور دەست پێ دەکەن .
بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی سەربازی کۆریای باشوور ئەم رەزمایشە " نەمایشی سەربازییە " هاوبەشە بە ڕاهێنانێکی درووست کراو و هاوشێوە کردن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە دۆخێکی نەخوازراو لە دوورگەی کۆریا دەست پێدەکات و ماوەی دو هەفتە بەردەوامی دەبێت .
کۆریای باکوور کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوەی مووشەکی داوە هۆشداری دابوو مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور دەتوانێ ڕیگای ووتووێژەکان بە ئاراستەیەکی دیکەدا ببات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە