کۆرۆنا لە ئەورووپا سنووری ١٣٠ هەزار قوربانی تێپەڕاند

کۆرۆنا لە ئەورووپا سنووری ١٣٠ هەزار قوربانی تێپەڕاند

پەیامی کورد    ...    کۆرۆنا لە ئەورووپا سنووری ١٣٠ هەزار قوربانی تێپەڕاند

بەپێی داتاو ژمارەی بڵاوکراوەکانی کۆرۆنا، تائێستا زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس لە ئەورووپا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە دەستداوە.

بە پیی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئاشکراشیکردووە ، لەکۆتایی مانگی دیسەمبەری رابردوو کە ڤیرووسەکە بڵاوبوەتەوە، تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس لە ئەورووپا بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون.
بەپێی زانیارییەکان لەو ژمارەیە زۆرترین حاڵەتەکانی مردن لە ووڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا تۆمارکراون.

هاوکات ، لە ووڵاتانی ئەورووپا یەک ملیۆن و ٤٣٣ هەزار و ٧٥٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و تائێستا ئەورووپا زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردنی تۆمارکردوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە تائێستا، ئیتاڵیا ٢٧ هەزار و ٣٥٩ حاڵەتی مردن و ئیسپانیا ٢٤ هەزار و ٢٧٥ حاڵەت و فەڕەنسا ٢٣ هەزار و ٦٦٠ حاڵەتی بەریتانیاش ٢١ هەزار و ٦٧٨ حاڵەتی مردن تۆمارکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە