پەیامی کورد ... کۆماری ئیسلامی ئێران نەوتی کەشتیە ئازادکراوەکەی فرۆشت و رایگەیاند، کڕیاری نەوتەکە ئاڕاستەی رۆیشتنی کەشتییەکە دیاریدەکات.
لە راگەیەندراوێكدا، حكومەتی كۆماری ئێران بڵاویكردەوە، نەوتی كەشتی ئادریان داریا-ی فرۆشتوە، كە پێشتر بەناوی گریس-1 لە لایەن دەسەڵاتدارانی جەبەلتاریق-ەوە دەستی بەسەرداگیرا و ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەمان ناوچەوە ئازاردكرا، ئاماژەی بەوەشكردوە "كڕیاری نەوتی ئەو كەشتیە ئاراستەی رۆشتنی كەشتیەكە دیاریدەكات".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، زانیاریەكانی تایبەت بە هاتوچۆی دەریایی رایانگەیاندوە "كەشتیەكە كە لەنزیك كەناراوەكانی یۆنان-دا بو، ئاراستەی خۆی گۆڕیوە و بە پێچەوانەی زانیاریەكانی پێشو ئەو كەشتیە ناچێت بۆ توركیا".
بە پێی زانیاریەكانی پێشو، كەشتی نەوتهەڵگری ئادریان داریا ئاراستەی بەرەو كەناراوەكانی مێرسین بوە لە باشوری توركیا، پێش گۆڕینی ئاراستەی بەرەو توركیا ئەو كەشتیە بەرەو كەناراوی كالامارا-ی یۆنانی بەڕێكەوتبو، بەڵام حكومەتی ئەسینا رەتیكردەوە پێشوازی لێبكات.
پێشتر ویلایەتە یەكگرتوەكان فەرمانیكرد بە راگرتنی ئەو كەشتیە كە لە ناوەراستی ئەم مانگەدا و پاش پێنج مانگ لە دەستبەسەرداگرتنی ئازاردكرا، حكومەتی جەبەل تاریقیش رایانگەیاندبو "ئێران گرەنتیداوە ئەو كەشتیە ناچیتە سوریا"، بەڵام لایەنی ئێرانی ئەو راگەیەندراوەیان رەتكردەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە