پەیامی کورد... ئۆکراینا: تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٤ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، ٢٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپای ڕووسیا لە ماوەی ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا کوژراون و لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ ڕووسیا ١٩٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٥ کۆپتەر و هەزار و ٧٧ تانکی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە تا ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠٠ سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا ٢٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ١٩٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٥ کۆپتەر، هەزار و ٧٧ تانک، دوو هەزار و ٦١٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٤٩١ تۆپهاوێژ، ١٦٣ موشەکهاوێژ و ٨١ سیتسمی بەرگری ئاسمانی ڕووسی، تێکشکێندراون.
لە لایەکی دیکەشەوە، ڕووسیا هەزار و ٨٦٧ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٣٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٠ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
ئەوە لە کا تێدایە کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ٢٥ی ئادار بڵاوی کردبووەوە کە تاکوو ئێستا هەزار و ٣٥١ سەربازی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە