پەیامی کورد... ئۆکراینا: زیاتر لە ٢٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت، سوپای ڕووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، ٢٠ هەزار و ٣٠٠ سەربازی کوژراوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، زیانەکانی سوپای ڕووسیای لە ٢٤ی شوبات تاکوو ١٧ی نیسان بڵاو کردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە ٢٠ هەزار و ٣٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون، ١٦٥ فڕۆکە، ١٤٦ هەلیکۆپتەر، ٧٧٣ تانک، دوو هەزار و دوو زرێپۆش، ٣٧٦ تۆپ، ١٢٧ سیستەمی مووشەک هاوێژ و ٦٦ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا تێک شکێنراون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە هێزەکانی ڕووسیا هەروەها هەزار و ٤٧١ ئۆتۆمبێل، هەشت کەشتی و بەلەم، ٧٦ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و ١٤٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە