ڤلادێمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند وولامی مۆسکۆ بۆ بڕیارەکەی ئومریکا سەبارەت بە ڕاوەستاانی ئەندام بوونی لە پەیمانی دژی مووشەک گەلی ناوەکی مەودا ناوەند و کورت مەودا " INF " بەرامبەر دەبێت و ڕووسیاش ئاندام بوونی خۆی لەم پەیمانەدا دەخاتە حاڵەتی ڕاوەستانەوە .
بە پێ ڕاپۆرتیک ، لە دیدارێکدا لەگەڵ سێرگی شۆیگۆف وەزیری برگری ڕووسیا سەرەڕای ئاماژەدان بەم بابەتە ڕایگەیاند :" ئێستا کە ئەمریکییەکان ڕاوەستانی ئەندامیەتی خۆی لە پەیمانی دژی مووشەک گەلی ناوەکی مەودا ناوەند و کورت مەودایان ڕاگەیاندووە ، ئێمەش ئەندامیەتی خۆمان لەم پەیمانەدا بە حاڵەتی تەعلیق " ڕاوەستانی کاتی " دەردەهێنین و وەکوو ئەوان بە کاروباری لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە لەم بابەتەدا خەریک دەبین . "
پێشتر دۆنالد ترامپ چەند کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی فەرمی دەرچوون کاتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیمانی دژی مووشەک گەلی ناوەکی مەودا ناوەند ، لە بەیاننامەیەکدا ڕووسیای تاوانبار کرد کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژە ئەم پەیماننامەیەی بە بێ هیچ جەزایەک ، پێشێل کردووە و هەر بەم بۆنەیەوە ، ئەمریکا لەم پەیماننامەیە بۆپ ماوەی ٦ مانگ دەردەچێت .
لەم بەیاننامەیەدا کە ڕۆژی هەینی بڵاو کرایەوە ، یەکەمی فێبریوەری لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاوکرایەوە هاتووە : ڕوسیا بە شێوەی شاراوە سیستەمێکی قەدەغە کراوی مووشەکی پەرەپێدەدات و دەیەوێت سەقامگیری بکات .
لە بەیاننامەیکەی دۆناڵد ترامپدا هاتووە " ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژاردەگەلێکیان بۆ ووڵامدانەوەی سەربازی بۆ پێشێل کردنی ڕێکەوتننامەکەی ڕووسیا لە پەیمانی دژی مووشەکی ناوەکی مەودا ناوەند ئامادە دەکات تاکوو سەروەری مۆسکۆ لە پانتایی سەربازی و بەرگری لە ناو بچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە