پەیامی کورد... جۆ بایدن: ئه‌مریكا دوایین چه‌كی كیمیایی خۆی له‌ناوبرد
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی دوایین یه‌ده‌گی چه‌كی كیمیایی خۆی له‌ناوبرد و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ته‌واو كرد كه له ساڵی 1997 كاتێك رێكه‌وتننامه‌ی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كوشنده‌كانی ئیمزاكرد، ده‌ستی پێكرد.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ودا كه "ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه ئه‌مریكا ماندوونه‌ناسانه كار ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی".
بایدن وتی: "ئه‌مڕۆ من دڵخۆشم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم كه ئه‌مریكا دوایین كۆگه‌كانی چه‌كی كیمیایی له‌ناوبرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مه هه‌نگاوێك به‌ره‌و جیهانێكی خاڵی له مه‌ترسییه‌كانی چه‌كی كیمایی نزیكمان ده‌كاته‌وه".
بایدن هانی وڵاتانی دیكه‌ی جیهانی دا بۆ واژووكردن ڕێككه‌وتنی ساڵی 1997 له‌پێناو ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له جیهاندا بگاته ته‌واوی سنووری خۆی.
پێش ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كۆشكی سپی، میچ مه‌كۆنێل سیناتۆری كۆمارییه‌كان ڕایگه‌یاند، كه شوێنی سه‌ربازی "چیمه‌نی شین" كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی كێنتاكیی (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) به‌م دواییه ته‌واو بووه له له‌ناوبردنی نزیكه‌ی 500 تۆن مادده‌ی كیمیایی كوشنده.
وتیشی: "هه‌رچه‌نده به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه كوشندانه وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی نه‌سڕاوه له‌سه‌ر مێژو ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواجار میلله‌ته‌كه‌مان به‌ڵێنی خۆی جێبه‌جێكرد بۆ ڕزگاربون له‌م به‌ڵایه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە