پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا کارەکانی ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هه‌ڵپه‌سێرێت و نۆ دادوه‌ر له شوێنی ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 دابنرێت و بڕیاری دا ده‌نگه‌كانیش به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه
پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا و بە ئامادەبوونی 172 پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای هەموارکردنی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد و بڕیاریدا 100%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بە دەست بژمێردرێنەوە کە 12ی مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا به هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كۆمیسیۆن و له جێگه‌ی ئه‌وان نۆ دادوه‌ر ده‌ست به‌كار ده‌بن و كاره‌كانی كۆمیسیۆن ڕاده‌په‌ڕێنن. .
په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا، له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵات ده‌نگه‌كان به‌دست هه‌ژمار بكرێـنه‌وه و لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێـت.
په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ١٧٢ پەرلەمانتار ئامادەبوون و دوای ئه‌م بڕیارانه دانیشتنی پەرلەمان بۆ سبەینێ پێنجشەممە ٧ی حوزەیران هەڵگیرا.
لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ئەگەر دوای بەدەست ژماردنەوەی لە 10% دەنگەکان جیاوازی گەیشتە رێژەی لە 25% ئەوا سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەکرێتەوە. هەروەها پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە