گرووپی جی ٢٠: ئامانجمان پاراستنی ژینگە و پێشخستنی گۆڕانکاری وزەیە

گرووپی جی ٢٠: ئامانجمان پاراستنی ژینگە و پێشخستنی گۆڕانکاری وزەیە

 



پەیامی کورد... گرووپی جی ٢٠: ئامانجمان پاراستنی ژینگە و پێشخستنی گۆڕانکاری وزەیە


سەرۆک وەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند: هاوپەیمانی جیهانی سووتەمەنی بایۆلۆجی دەستپێدەکەین هیندستان بانگهێشتی هەموو وڵاتان دەکات و ئامانجمان پاراستنی ژینگە و پێشخستنی گۆڕانکاری وزەیە. دەشڵیت، " پێشنیاری زیادکردنی پشکی ئیسانۆڵ دەکەین کەکار لەنرخی بەنزینیش دەکات."



نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند، هاوپەیمانی جیهانی سووتەمەنی بایۆلۆجی دەستپێدەکەین بۆ ئەو مەبەستەش هیندستانبۆ بەشداریکردن لەم دەستپێشخەرییە بانگهێشتی وڵاتانی دیکە دەکەن و دەشڵێت، ئامانجی ئەم هاوپەیمانییە پاراستنی ژینگە و پێشخستنی گۆڕانکارییەکانی وزەیە.
گرووپی جی ٢٠: ئامانجمان پاراستنی ژینگە و پێشخستنی گۆڕانکاری وزەیە
باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی پێشنیاری زیادکردنی پشکی ئیسانۆڵ دەکات کە کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دەبێت و وادەکات کەمتر غاز دەربکات بەمەش ژینگە لەپیسبون دەپارێزن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە ئەندامانی گرووپەکە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و وڵاتانی بەنگلادیش و میسر و ئیسپانیا و مۆریس و نایجیریا و هۆڵەندا و ئیمارات و سوڵتان نشینی عومان و سەنگاپوورە بەشدار دەبن.


گرووپی جی ٢٠ گرووپێکە کە حکومەت و بانکە ناوەندییەکانی ٢٠ وڵات و یەکێتی ئەورووپا کۆدەکاتەوە و لە ساڵی ١٩٩٩ پێکهێنراوە و دیارترین ئەندامەکانی ئەمریکا و چین و ڕووسیا و تورکیا و سعوودیەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە