پەیامی کورد ... یەکگرتنی ناوچەکانی جێگیر بوونی مووشەکگەلی ئەتۆمی ڕووسیا لەگەڵ سیستەمی دیجیتاڵی گەیاندنی زانیاری .
هێزە مووشەکییە ستراتیژییەکانی ڕووسیا ، لەوانەش شوێنگەلی جێگیربوونی مووشەکگەلی بالیستیکی دوورگەپەیمان خاوەنی کڵاوەگەلی ئەتۆمی ، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە شێوەی تەواو بە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمگەلی گەیاندنی زانیاری تەجهیزکراو بە تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵییەوە خۆیان گرێداوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە دەوترێ : هەناردەکردنی جۆرەها کەل و پەلی پەیوەندی نوێ بۆ هێزە چەکدارەکان ڕێگای تەواوی بە ڕووی تەکنۆلۆژیاگەلی مۆدێرنی دیجیتاڵی بۆ گەیاندنی زانیاری تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ دەستەبەر کرد . لە چوار ساڵی ڕابردوودا سیستەمگەلی دیجیتاڵی نوێ بۆ گەیاندنی زانیاری بۆ شوێنی جێگیربوونی لەشکەرگەلی مووشەکی بە هێزە مووشەکییە ستراتیژییەکانەوە ڕادەست کراون .
جێگای ئاماژەدانە کە ناوەندی فەرماندەیی هێزە ستراتیژییە مووشەکییەکان تا ئاستی لەشکەری مووشەکی لەگەڵ کەل و پەلی هەواڵگری وزانیاری دیجیتاڵییەوە بەستراوەتەوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو کارایی کەلک وەرگرتن لە هێزە چەکدارەکان زیاتر دەکات .
هێزە مووشەکییە ستراتیژیکییەکان بریتییە لە ١٢ لەشکەری مووشەکی چەکدار بە سیستەمگەلی مووشەکی ستراتیژیکی جووڵێنەر و جێگیر لە ژێر زوەین لەوانەش سیستەمگەلی مووشەکی UR-100N UTTH ، تۆپۆل ، ڤیوودا ، تۆپۆل ئێم ، یارس و ئاڤانگارد ە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە