دوابەدوای كشانەوەی هێزە ئەمنییەكانی عیراق، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-4-2018 هێزێكی پێشمەرگە لە بازگەی قەرەهەنجیر جێگیر بوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ناو كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندووە، هێزێكی پێشمەرگە لە بازگەی قەرەهەنجیر جێگیر بوو، دوای ئەوەی پۆلیسی ناوخۆی عیراق، كە پێشتر لەو بازگەیە بوون كشانەوە.
وتیشی، “هۆكاری جێگیر بوونی ئەو هێزەی پێشمەرگە بۆ ئەو ڕێوشێوینە سەربازییانە دەگەڕێتەوە، كە لە ناوچەكەدا گیراونەتەبەر”.
لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، دوای هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هێزی دژەتیرۆری عیراق بۆ سەر كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان، پێشمەرگە لەو ناوچانە كشایەوە و لەلایەن عێراقەوە كۆنتڕۆڵ كرا و ژمارەیەكی زۆری هاوولاتیان ئاوارە بوون و كورد-یش زۆربەی پۆستەكانی لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە