پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی باتری ژێردەریاییەک لە پیشەسازی وەزارەتی بەرگری ئێران سێ کەس گیانیان لە دەست دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە تەلەفزیۆنی ناوخۆی ئێران ، لە ئاکامی تەقینەوەی باتری ژێردەریاییەک لە پیشەسازی دەریایی شەهید دەرویشی وەزارەتی بەرگری لە بەندەر عەباس سێ کەس لە کارمەندانی ئەم کۆمەڵگایە گیانیان لە دەست دا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری ئێران هێشتا لەمبارەوە هیچ ووتەیەکی نەداوە
جێگای ئاماژەدانە کە پیشەسازی دەریای شەهید دەرویشی لە ژێر دەستەکان کۆمەڵگای وەزارەت بەرگری ئێرانە کە لە ٣٧ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای بەندەر عەباس و لە نزیکی کۆمەلگای ئیزۆ ئیکۆ دایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە