ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق ڕایگەیاند، پلانی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تانکەرەوە بۆ ئێران بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە لە ئێستادا ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
عێراق و ئێران له‌سه‌ر 60 هه‌زار به‌رمیل ئاڵوگۆڕی رۆژانه‌ی نه‌وت رێككه‌وتبوون، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌وه بگوازرێته‌وه پاڵاوگه‌كانی كرماشان له ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران له باشووره‌وه، رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌خاته سه‌ر حیسابی عێراق و ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی كه‌نداو ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌مید حوسێنی ئه‌مینداری ئێرانی له ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی ئاشكرایكرد، "به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئه‌منی، ئێران له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه تووشی كێشه بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا له‌سه‌ر زاری حوسێنی بڵاویكرده‌وه، ئێران ئامێری تیشكی ئێكسی نییه بۆ پشكنینی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌عێراقه‌وه دێن، گوتیشی: "ئێران بۆ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كات.
ئێستا هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران كار له‌سه‌ر راكێشانی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی شوێنی به‌كارهێنانی بارهه‌ڵگره‌كان بگرێته‌وه، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئه‌و هێڵه نوێیه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ببێته جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هێڵی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا، كه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه به بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە