پەیامی کورد ... سێ چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بەسەر کران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی سەر بە دەزگای زانیاری ئێرانەوە لە گوندی ئیسلام ئاباد سێ چالاکی مەدەنی دەست بەسەر کران .
ئەم سێ چالاکە مەدەنییە بە ناوەکانی ئەحمەد بەساتی ، داریووش مۆرادی و هەروەها سۆهراب مۆرادی خەڵکی گوندی ئیسلام ئاباد ن دوای دەست بەسەر کردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هیچ جۆرە زانیاریەک لە شوێنی دەست بە سەرکردنیان لە بەردەستدا نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە